حەكیم: لایەنە ئەمنییەكان بە دەستێكی ئاسنین لە سەری تیرۆر و پاشماوەی شانە نووستووەكانی بدەن

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم تیرۆر شانەی نووستو عێراق کەرکوک


Dec 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی عەمار حەكیم داوای لە لایەنە ئەمنییەكان كرد كە شوێنپێی داوەكانی بەركەوتنی تیرۆریستی لە كەركوك بگرن.

حەكیم لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: دڵگرانین بە هەواڵی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك كارمەند و ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، وەك لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێكی تەقەمەنی كە دەورییەكەی ئەوانی كردە ئامانج لەكاتێكدا ئەرك و شەرەفی خزمەتیان جێبەجێ دەكرد.

حەکیم داوای لە دەسەڵاتە ئەمنییە لێهاتووەكان كردووە كە شوێنپێی داوەكانی تاوانەكە بگرن و سزای دادپەروەرانە بەسەر تاوانباراندا بسەپێنن و بە دەستێكی ئاسنین لە سەری تیرۆر و پاشماوەی شانە نووستووەكانی بدەن