قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ساقی داده‌خات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركدن و نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ئارایشتگای ساقی له گه‌ڕه‌كی كانی كورده داده‌خه‌ن.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاند، راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی هه‌ریه‌ك له قائیمقامیه‌ت و ته‌ندروستی و نه‌بونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئارایشتگاكه‌دا كارده‌كه‌ن، لیژنه‌كه ئارایشتگای ساقی داده‌خات.
مۆڵه‌ت، بنه‌مای كاركردنه له سه‌رجه‌م پیشه جیاوازه‌كاندا، بۆیه پێویسته هه‌ر پیشه و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار مۆڵه‌ت وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ڕو، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگاكه هه‌بونی بڕێكی زۆر ماده‌ی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوبوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ساقی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: