ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ خزمەتگوزاری قەزایەک زۆرباشترە لە پارێزگای هەڵەبجەی سوتماک و چەندجار شەهید

(0) / / کردستان / زایەڵە سلیمانی خەدیجە عەبدولجەبار


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دانانی بڵندگۆ لەسەر شارەوانی هەڵەبجە بۆ بانگەشەكردن بۆ جێندەر ڕایگەیاند: دانانی بڵندگۆیەک بە فرت و فێڵ و بڵاوکردنەوەی چوار ڕستەی سواوی فیکری نامۆ بە ئاین و کلتور، کارێکی مناڵانە و نەزۆکە.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە،کارێک بە فریودان و بەلاڕێدابردن ئەنجام بدرێ کارێکی ترسنۆکانەیە و دیارە ڕووی ئاوەدانی نیە، هەربۆیە چارەنووسی بە شکست و سەرشۆڕی خاوەنەکەی کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای دەستخۆشی بۆ هەڵوێستی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و خەڵکی جوامێری ئەو شارە ، ئەپرسم دانانی بڵندگۆیەک بە فرت و فێڵ و بڵاوکردنەوەی چوار ڕستەی سواوی فیکری نامۆ بە ئاین و کلتور و ڕەسەنایەتی خەڵکەکەی جگە لەوەی کارێکی مناڵانە و نەزۆکە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر خۆتان بەدڵسۆزی هەڵەبجە دەزانن ئایا بۆ بیر ناکەنەوە خەڵکی هەڵەبجە پێویستیان بە چ خزمەتێکە، تا ئێستاش خزمەتگوزاری قەزایەک زۆرباشترە لە پارێزگای هەڵەبجەی سوتماک و چەندجار شەهید.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم