پەیامی ئێران بە لایەنی ڕۆژئاوایی لەمەڕ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژئاوا جۆزێپ بۆرێل


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دا کە دەلاقەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە لایەن ئێرانەوە بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێنێتەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا سەبارەت بە دانوستانی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، نووسی: لە دیدار لەگەڵ بەڕێز بۆرێل لەبارەی هەڵگرتنی هەنگاوی کۆتایی بۆ ڕێکەوتن، هاوڕا بووین، دەلاقەی ڕێکەوتن لەلایەن ئێرانەوە کراوەیە، بەڵام نەک بۆ تاهەتایە.

ئاماژەی بەوەش دا؛ جەختم کردە سەر ڕێگەچارەی سیاسی لە پرسی ئۆکرانیا، نە کارەساتەکانی گوانتانامۆ و ئەبووغۆرەیب و نە تاوان دژی ژنان و منداڵان لە یەمەن و ئەفغانستان ڕێگە بە ئەمریکا نادات ئامۆژگاری ئەوانی دی بکات.