مالیکی بۆ وەزیری ناوخۆ: قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە

(0) / / عراق / زایەڵە مالیکی عێراق ئەمنی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - "نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،دووپاتیکردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی هەیە.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی" ڕایگەیاندووە"نوری مالیکی "سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەکەی خۆی، ئێوارەی دوشەممە، پێشوازیکرد لە "ئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ.

بەیاننامەکە راشیگەیاندوە: لە میانی کۆبوونەوەکەدا،دۆخی ئەمنی و ڕۆڵی دەزگا و پێکهاتەکانی وەزارەت تاوتوێ کران ،لە برەودان بە سەقامگیری لە وڵاتدا.

بەپێی بەیاننامەکە "مالیکی" ئاماژەی بەوە کردووە"کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی ئەمنی و کاری هەواڵگری کردۆتەوە، بەئامانجی دابینکردن و پاراستنی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ.

 لە بەرامبەردا "عەبدولئەمیر شەمەری" باسی لە پێداچونەوە بە پلانی وەزارەت کرد بۆ باشترکردنی کارەکانی و ئامادەیی هێزەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگارەکانی وڵات.