رەوەند مەلا مەحمود: پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتیە
/
کردستان
/
زایەڵە
رەوەند مەلا مەحمود
کەرکوک
یەکێتی
پارتی
زایەڵە - لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوك-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس لە دۆخی شاری کەرکوک دەکات و دەشڵێت، "به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌مه له‌و شاره و مافی خۆیه‌تی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره دیاریی بكات".
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوك-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌هێز بووه"و "هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌شی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌بووه، پارتی هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی بووه".
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ده‌ڵێت: "به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌مه له‌و شاره و مافی خۆیه‌تی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره دیاریی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یه‌كێتی له كارنامه‌كه‌یدا كه ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه به ئاشكرا ئاماژه‌ی به هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك كردووه‌و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری وه‌ك چاره‌سه‌ر خستووته كارنامه‌كه‌ییه‌وه."
تێبينيێك بنێرە: