هەڵبژاردنی هێرشبەرە پڕ قسە و باسەکە، لە ئەورووپاوە بۆ ماڵ و پاشان بۆ بەڕازیل
(0) /
زایەڵە ـــ لوئیس سوارس هێرشبەری تیپی نەتەوەیی ئۆرۆگۆئێ و هێرشبەرە پێشووەکەی بارسێلۆنا و لیڤێرپوول دەڕوات بۆ گێرمییۆی بەڕازیل.
یانەی گێڕمییۆی بەڕازیل بە شێوازی فەرمەی لەگەڵ لوئیس سوراس هێرشبەری تیپی نەتەوەیی ئۆرۆگۆئێ تا کۆتایی ساڵی 2024 بۆندی بەستوون و ناوبراوی بە خزمەت گرتوون.
سوراس پێش هاتنی بۆ یانەی گێرمییۆ، ڕۆێشتبووەوە بۆ تیپە پێشووەکەی خۆی واتە ناسیۆناڵ، بەڵام تەنیا چەند مانگێ لەوێدا مایەوە و پێش دەسپێکی جامی جیهانی بۆندەکەی موڵغا کردەوە و بەجێهێشتن.
ئەم هێرشبەرە پڕ باسە، پێشتر لە تیپگەلێک وەکوو لیڤێرپوول، بارسێلۆنا، ئێتلێتیکۆمادرید و ئاژاکس بوونی هەبووە و لە هەموو کایەکانیدا کە بریتی لە 746 کایە بووە 460 گوڵی تۆمار کردووە.
تێبينيێك بنێرە: