ئاڵا تاڵەبانی: شەهید سولێمانی وەفای بۆ عێراقیەکان هەبوو و لە هاوڕێ نزیکەکانی مام جەلال بوو

(0) / / عراق / زایەڵە شەهید سولێمانی ئاڵا تاڵەبانی هەرێمی کوردستان


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی شەهید قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە عێراق وتی کە شەهید سولێمانی وەفای بۆ دۆستانی خۆی لە عێراقدا هەبوو.

ئاڵا تاڵەبانی وێڕای ستایشی ڕۆڵی حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: شەهید سولێمانی وەفای بۆ دۆستانی خۆی لە عێراقدا هەبوو و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی مام جەلال بوو.

ناوبراو وتیشی: شەهید سولێمانی لە کاتی نەخۆشیی مام جەلالدا سەردانی کرد و بۆ پرسە و سەرەخۆشیش هاتە شاری سلێمانی.

ئاڵا تاڵەبانی وتی کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس ڕۆڵی بەرچاویان لە نزیککردنەوەی سەرکردەکانی شێعە، کورد و سوننە هەبوو.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی: شەهید ئەبومەهدی موهەندیس هەوڵی ڕێکەوتنی سیاسیی لە عێراق دەدا و باشترین شایەتحاڵیش لە سەر ئەمە، نێوەندگێڕی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی شێعە و کورد لە پرسی دابینکردنی بودجە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بووە.