وەزیری دەرەوەی ئێران: 60 بەرپرسی ئەمریکا لە تیرۆری شەهید سولێمانیدا دەستیان هەبووە

(0) / / ایران / زایەڵە شەهید سولێمانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران ئەمریکا


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاستەنگ دەخەنە بەردەم لێژنەی بەدواداچوون بۆ تیرۆری شەهید سولێمانی.
 حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژێکدا بە بۆنەی سێهەم ساڵیادی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس وتی کە ئەمریکییەکان ئاستەنگ دەخەنە بەردەم کاروباری ئەو لێژنەیە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری ئەو شەهیدانە دەکات.
ناوبراو وتی: نزیکەی 60 کەس لە بەرپرسانی ئەمریکا دەستیان لە تاوانی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیسدا هەبووە کە کەوتوونەتە لیستی ڕەشی ئێران و لە دانوستانەکاندا داوای ئەوەیان کردووە کە ناوی ئەو 60 کەسە لە لیستی ڕەشی ئێران دەربهێندرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی شەهید سولێمانی وتی: شەهید سولێمانی ژنڕاڵێک بوو کە گرنگیی بە کاروباری دیپلۆماسی دەدا و بە بێ هاوئاهەنگی لە گەڵ دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە کۆنەدەبووە.