لییۆنێل مێسی دووهەمین ڕاوی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی ئەلهێلال وەرزش تۆپی پێ


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بۆ مێسی و ڕۆناڵدۆ مێژوو دووپات دەبێتەوە نەک لە ئسپانییا بەڵکوو لە عەرەبستاندا.
بەپێی بڵاو بوونەوەی هەندێ هەواڵ دەبێ چاوەڕوانی گواستنەوەیەکی سەیر و سەمەری دیکە بین بۆ تیپی عەرەبستان. لییۆنێل مێسی لە ئەلهێلالدا.
ئەوەندەی نەخایاندووە لە گواستنەوەی سەیر و سەمەری ڕۆناڵدۆ بۆ نەسری عەرەبستان کە وێنەی فرۆشتنی کراسی ژمارە 10ی ئەلهێلالی عەرەبستان دەنێو فرۆشگەی فەرمی ئەو تیپەدا بڵاو بۆتەوە کە نێوێکی لەسەردایە، مێسی!
ئەحمەد حەسەن هەسارەی پێشووی تیپی نەتەوەیی میسر دوێنێ ئەو وێنەیەی بڵاو کردۆتەوە. ئەم ئاڵ و گۆڕانەش بە پاڵپشتی کەسێکی سەربە دەوڵەت دەکرێت، شازادە عەبدول عەزیز، وەزیری وەرزشی عەرەبستان. 
ناوبراو لە پیامی پیرۆزبایی بەستنی دۆندی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر نووسیبووی" ئێمە پاڵپشتی خۆمان لە یانەگەلی دیکەش بۆ بە خزمەتگرتنی هەسارە بەناوبانگەکان ڕادەگەینین" 
مێسی کەمتر لە سێ حەوتەی دیکە بۆ عەرەبستان سەفەر دەکات بڕیار وایە یانەی پاری سێن ژێرمەن لە ڕێکەوتی 19ی کانوونی دووهەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەی نەسر و ئەلهێلال لە شاری ڕیازدا کایەیەکی دۆستانەی هەبێت.
زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە ڕەنگە ئەمە دوایین کایەی مێسی و ڕۆناڵدۆ هەمبەر بە یەکتر بێت. بڕیار وابوو ئەم کایە دۆستانە لە ساڵی 2022دا بەڕێوە بچێت بەڵام بە هۆی تەشەنەی پەتای کڕونا خرایە دواوەوە.