115 ملیاردۆلار؛ داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022

(0) / / اقتصادی / زایەڵە داهاتی نەوت عێراق کوردستان وزە ئۆپێک


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە داهاتی نەوتی خاو لە ساڵی پێشوو 115 ملیاردۆلاربووە.
حیان عبدالغنی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆکاروباری وزە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو داهاتانەی کە لەساڵی 2022 لەنەوتەوە دەسکەوتوون گەیشتوونەتە زیاترلە 115 ملیاردۆلار ، ئاماژەشی بەوەکردکە هەناردەی نەوت لەوساڵەدا گەیشتە یەک ملیارو (209) ملیۆن بەرمیل کەڕێژەکەی دەبێتە 3 ملیۆن و 320 بەرمیلی ڕۆژانە.
ئاماژەشی بەوەدا کە پڕۆسەکانی هەناردەکردن  بەگوێرەی لێکدانەوەی بازاڕەکانی نەوت بەڕێوەچووە کەلەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئەنجام دراون کەئەمانەن ( کۆمپانیای چینی و هیندی و کۆریای باشوور و تورکیاو یۆنان و ئەمریکاو بەریتانیا و فەڕەنساو ڕوسیاو ئیتالیاو ئیسپانیاو هۆڵەندا.)
هەروەها دەسخۆشی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت کرد بۆئەم دەسکەوتە گرنگە.