10 ژیمناستکار بۆ ئۆردووی تیپی نەتەوەیی بانگهێشت کران

(0) / / ورزش / زایەڵە جیمناستیک وەرزش


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئۆردوویی تیپی نەتەوەیی ژیمناستیکی هونەری بە ئامادە بوونی 10 ژیمناستکار لە هۆڵی فیدراسیۆنی ژیمناستیکی تاران دەستی پێ کرد.

ئۆردووی تیپی نەتەوەیی ژیمناستیکی هونەری لە ژێر چاودێری بەڕێز (ڕەزا خەیرخاە) ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی بە میوانداری هوڵی ژیمناستیکی فیدراسیۆن بەڕێوە چوو.

بۆ ئەو ئۆردوویە 10 کەس بانگهێشت کراون و بە ماوەی 10 ڕۆژیش درێژەی هەیە. لێرە دەبێ ئاماژە بەو خاڵەش بکرێ کە ئەو ژیمناستکارانە خۆیان بۆ جامی جیهانی تەیار دەکەن.

ئامادە بوونی ئەو وەرزشکارانە لە پێشبڕکێ جامی جیهانی و کۆی سەرپشکی 4 ڕووداوی ساڵی 2023 بۆ بەدەست هێنانی پشک لە بەشداربوونی ئۆلەمپیکی شاری پاریس زۆر پێویستە.