گیانلەدەستدانی شاخەوانێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرپەرشتی فریاکەوتنی شارێکی ئێران دەڵێت (عەلی ڕزوانی) پێشەنگی وەرزشی شاخەوانی شاری برووجێن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی شەمش ئاوا (کەرەبەس) بەشی گەندۆمانی شاری برووجێن گیانی لەدەست داوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو شاخەوانە کەوا نزیکەی 70 ساڵ لە تەمەنی بەسەر چووبوو پاش داکەوتن لە بەرزاییەکانەوە دەنێو ئاوی چوومێکی قووڵ لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیە دۆزرایەوە.
ناوبراو وتیشی هێزەکانی فریاکەوتن خێرا خۆیانیان گەیاندە شوێنی کارەساتەکە و هەوڵیاندا ناوبراو ڕزگار بکەن، بەڵام هیچ کاریگەر نەبوو ئەو شاخەوانە گیانی سپارد.
شایانی باسە عەلی ڕزوانی کۆنە وەرزشکاری شاخەوانی بوو کە نزیکەی 50 ساڵ لە تەمەنی لەو لەقە وەرزشییدا چالاکی نواند.