وەزیری بەرگریی عێراق و سەرۆکی حەشدی شەعبی تاوتۆی هاوکاری هاوبەش بۆ نەهێشتنی تیرۆر دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە بەرگری عێراق


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  هاوکاری هاوبەشیان بۆ نەهێشتنی تیرۆر تاوتوێ کرد.
 وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند:"سابت محەمەد سەعید عەباسی ئەمڕۆ، لە نووسینگەی خۆی لە بارەگای وەزارەتی بەرگری پێشوازیی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد."
ئاماژەی بەوەش کرد، "فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد بەبۆنەی یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هاوکاری هاوبەشی نێوان سوپا و حەشدی شەعبی تاوتوێ کرا، بۆ نەهێشتنی تیرۆر و شانە نووستووەکان."