ڕێگاوبان و تونێلەکانی ناوچەی سەوز کرانەوە

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا تۆنێل کوردستان


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، کردنەوەی ڕێگاوبان و تونێلەکانی ناوچەی سەوز لە سەنتەری شاری بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند، کە سەرلەبەیانی دەستیپێکرد.
لیوا جاسم زوبەیدی، ئەندامی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، پێشتر بە "العراقیە نیوز"ی ڕاگەیاند: "هەوڵە ئەندازیارییەکان ئاڕاستە کران بۆ کردنەوەی چەند ڕێگایەک لە ناوچەی سەوز و 4 تونێلی جاڵجاڵۆکە، بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی”.
 کارکردن لەسەر پلانەکە لە کاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیپێکرد و تەنها ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی درا تا کاتژمێر 7ی ئێوارە ڕۆژانە".