حامدی حەدادی کاپیتانی باسکەی ئێران نەشتەرگەری کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە ئێران حامد حەدادی


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ماوەی کەمتر لە 50 ڕۆژی ماوەتە کایەی هەستیاری تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران لەگەڵ ژاپۆن لە چوارچێوەی جامی جیهانی 2023ێدا، کە سکرتێری فیدراسیۆنی باسکە ڕایگەیاند بەداخەوە حامد حەدادی گەزنی دیتووە و ئاشیل(ashil)ی پێی بەر زیان کەوتووە و دەبێ نەشتەرگەری لەسەر بکرێت.

موحسێنی موعەزی فەر دەڵێت: زیانلێکەوتنێکی لەناکاو بەرۆکی تیپی نەتەوەیی و زۆرتر بەرۆکی حامدی حەدادی کاپیتانی تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێرانی گرت و تووشی کێشە و خەساری کردین.

)بێگومان حامد تا چەند مانگی داهاتوو لە چی کایە و ڕاهاتنە دوور کەوتەوە(

تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران لە جامی جیهانی باسەکدا ڕۆژی پێنجشەمە (4ی ڕەشەمە) لەگەڵ تیپی نەتەوەیی ژاپۆن کایە دەکات و پێشبڕکێیەتی پاش تێپەڕ بوونی 3 ڕۆژ لەگەڵ تیپی نەتەوەیی چین لەشاری هونگ هونگدا کایە دەکات.

هەڵچوون و سەرکەفتنی تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران بۆ جامی جیهانی بەو مەرجەیە یەکێک لەم دوو کایانە بباتەوە. جامی جیهانی 2023ی باسکە بە میوانداری هاوبەشی وڵاتگەلی ئەندۆنێزی و فیلیپین و ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.