وێنەی خۆشەویستی نێوان دوو ئەفسانەی وەرزشی ئێران و چین جیهانی بوویەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران چین باسکە


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەفسانەی باسکەی وڵاتی چین بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی هەستیارانە سەبارەت بە گەزن دیتوویی حامدی حەدادی کاردانەوەی سەرنجڕاکێشی پیشان داوە و هەستی خۆی دەربڕیوە.

پاش نەشتەرگەری حامدی حەدادی ئەفسانەی باسکەی ئێران بە هۆی زیانلێکەوتنی پێ ڕاستی (یی جیانلیان) ئەفسانەی باسکەی چین، ئاواتی بۆ سڵامەتی کاپیتان و ئەفسانەی باسکەی ئێران خواستووە و لە کورتە پیامێکدا نووسیویەتی،(خێرا چاک بەرەوە لەبەر ئەوەی 22 ساڵ پێکەوە لە گۆڕەپانی کایەدا بووین سوپاست دەکەم.)

فیدراسیۆنی جیهانی باسکە(FIBA) چەند وێنەیەک لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دوو ئەفسانەیەی لە لاپەڕەی فەرمی ئینستاگرامی خۆیدا بڵاو کردۆتەوە و سەبارەت بە پیامێک کە جیانلیان بڵاوی کردەوە، کاردانەوەی پیشان داوە و نووسیویەتی  "عەشقی نێوان دوو ئەفسانە"