ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باس لە هۆكاری گرانبوونی غاز دەكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر غاز


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی غاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خواست لەسەر غاز زیادی كردووە.

نافز ناوپردانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، نرخی غازی حكومی بەرز نەبووەتەوە و یەك بوتڵ غاز بە 8 هەزار و 500 دینارە، بەڵام لەم وەرزەدا خواست لەسەری زیادیكردووە.

وتیشی،   ئەوەش وایكردووە نرخی غازی بازرگانی بەرزبونەوە بەخۆیەوە ببینێت و یەك بوتڵ كە بە بازرگانی پڕدەكرێتەوە گەیشتووەتە 13 بۆ 14 هەزار دینار.

باسی لەوەشکرد،  ناتوانرێت چاودێری وردی غازی بازرگانی بكرێت، ئەوەش وایكردووە نرخەكەی بەرزبێتەوە، پێشتر بە 10 هەزار و 500 دینار پڕدەكرایەوە و ئێستا كە خواست لەسەری زیادیكردووە بە گرانتر دەفرۆشرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم