چەند بەرچاو ڕوونیەک  بۆ بەهای دیناری عێراقی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان عێراق دۆڵار


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د.نیهاد خالید تاوگۆزی مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  بەپوختی بەرژەوەندی عێراق لەوەدا نیە بەهای دینار لەوەی دیاری کراوە زیاتر دابەزێت.کۆمەڵێک ڕێکار گیراوەتە بەر بۆ جێگیر کردنی بەهای ئاڵوگۆڕ پێویستی بەهەمەئاهەنگی لەنێوان دەسەڵاتە جیاوازەکانی عێراق خۆی و  لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی لێتێگەیشتن بکەن و دڵنیایی بدەنە دەسەڵاتدارانی ئەمریکی.
وتیشی، دوو سیناریۆ هەیە لەبەردەم عێراق یەکەمیان مامەڵەیەکی دروستی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراقی، لەخستنە ڕووی دۆلارو دڵنیایی دان بەخەزێنەی ئەمریکا و بڕینی دەستە خراپەکانی بازاڕی دراو.. دووەمیان بەردەوام بونی ئەم دۆخەی دراو زیاتر دابەزینی بەهای دراوو گرانبونی نرخەکان و جوڵەی شەقامی عێراقی شکست پێهێنانی کابینەکەی شەیاع سودانی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم