هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای رەوانەکردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئیدارەی دەوڵەت بودجە پەرلەمان


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سودانی کۆدەبێتەوە و داوای رەوانەکردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان دەکات
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داوای یەکلاکردنەوە و پێشکەشکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
 هاوپەیمانییەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛"کۆبوونەوەکە لە ئۆفیسی "موسەنا سەمەڕائی" ئەندامی هاوپەیمانیەتەکە، بە ئامادەبوونی"محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەمەبەستی گەشەپێدان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" لەکۆبونەوەکەدا باس لە گرنگتری ئەو یاسایانە کراوە کە دەبێت لە دەسپێیەکی خولی نوێی یاسادانان یەکلایی بکرێتەوە.
 لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوو" کە سەرۆک وەزیران پێداچوونەوەی بە گرنگترین دەستکەوتەکانی بەرنامەی حکومەتدا کردوە کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو، لە پێش هەموویان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەتی کاربەرێکەر و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەی کە خاوەن داهاتی سنووردارن.
  بەیاننامەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختی لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان کردۆتەوە بۆ ئەو کەیسانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە.
هەروەک وەک پێشنیاریکرد، کە پێویستە لەماوەیەکی نزیکدا ، یاسای بودجەی فیدراڵ پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.