كاروان گەزنەیی : گازوایل دەنێردرێتە دەرەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گازوایل کوردستان


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە،كۆمپانیایەك رۆژانە 4 سایلۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكات و لێخۆشبونی بۆ كراوە، هەروەها شیش بە قاڵبی داڕێژراوەو دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان كە پێشتر قەدەغە كراوە ئێستا بەناوی قاڵبەوە دەهێنرێت و لێرە دەتوێنرێتەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە، گازوایل دەنێردرێتە دەرەوە لەبری ئەوەی بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكرێت لە رێگەی بەندەر عەباسەوە رەوانەی ئەفغانستان دەكرێت و رۆنی ئۆتۆمبێل هەناردە دەكرێت كە ئەمەش قەیرانی سوتەمەنی دروستكردوە.

ئەوەشی وتوە،لەهەموو دەروازە سنورییەكانەوە كۆد هەیە بۆ هاوردەكردن بۆ هەر كۆمپانیایەك، كۆدێك بە ژمارەی 0 لەدەروازەی حاجی ئۆمەران هی "هێزەكانی 80ی پارتیە" كەس نازانێت چی دەهێنن چەك دەهێنن یاخود كەلوپەل و بەناوی پاكەتەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستانەوەو دەبرێتە هەولێر.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم