نوسەرێک بۆ زایەڵە: لەپۆستەکانی ناو فەیسبوکەکانیانەوە  خاوەن پۆستەکانی ناو حزب و حکومەت بناسن

(0) / / گفتگو / زایەڵە کامیل مەحمود سیاسی بەرپرسی حیزبی کوردستان


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل  مەحمود نوسەربەزایەڵەی ڕاگەیاند،   مەبەستم لەمەسئول یان مەسول بەزاراوە شەعبیەکەی ئەوانەیە کەپۆستێکی حکومی یان حزبیان هەیە لەوانە وەزیرو پەرلەمانتار و هەندێ لەوردەمەسئولەکانیتر، یان سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی و سەرکردە حزبیەکان بەعەلمانی و ئیسلامیەوە و دەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنەوە.ماوەیەکە بەخوارەوەی نووسین و بابەتی ناو فەیسبوکی زۆرێک لەو بەرپرسانەدا دەچمەوە بۆ ئەوەی بزانم وەڵامدانەوەیان تا چ ڕادەیەکە بۆ ئەو هەموو کۆمێنتانەی بۆیان دەنووسرێ و زۆربەیان کاتی خۆیان دەکوژن بە خوێندنەوەی بابەتەکانیانەوەو دواتر بەو پەڕی ڕێزەوە دەستخۆشی و ستایشیان بۆ دەنوسن، کاکی مەسئول لەبورجی عاجیەوە کۆمێنتەکان دەخوێنێتەوەو ئامادە نییە لایکێکی  سەرپێیی ئەو کۆمێنتانە بکات، باسی ئەوە ناکەم جەناب عالی خۆی ئەزیەت بدات و بەدوو وشە سوپاسێک بۆ بەشداران بنوسێت.

وتیشی،  دیارە ئەو بەڕێزانە ئەگەر دەڵێن مەجالی خوێندنەوەو لایکی ئەو هەموو کۆمێنتانەمان نییە وانییە، چونکە لایکی کۆمێنتەکان، چارەکێکی ئەو ماوەیەی پێ ناچێت کەجەنابی نوسینی ناو پۆستەکەی دەنوسێت و وێنەی بۆ دادەنێت، ئەگەر ئەڵێ کۆمێنتەکانیش ناخوێنمەوە موسیبەتەکە گەورەترە، پێم وانیە نەیخوێننەوە چونکە هەندێ جار بەموجامەلەوە وەڵامی کۆمێنتی برادەرێکی خۆیان یان مەسئول و وردە مەسئولێک دەدەنەوە.

ڕونیشیکردەوە، ئەوان دەیانتوانی و مەفروزیشە لایکی کۆمێنتەکان بکەن بەهەر نیشانەیەک لەو نیشانانەی فەیسبوک بۆ لایک دای ناوە بۆ نموونە نیشانەی سەرسامبوون بەکۆمێنتەکە ئەگەر بەدڵیەتی، یان نیشانەی دڵێک بۆ ئەو کۆمێنتەی کابرا دڵپاکانە کەوتووەتە ستایش و پیاهەڵدانی، یان خەمباری یان توڕەیی یان تەنانەت پێکەنین و گاڵتە کە ئەگەر بەو نیشانەیەی گاڵتە بەکۆمێنتیش بکەن زۆر لەوەڵامنەدانەوەو لایکنەکردنی کۆمێنت باشترە. ناڵێم وەڵامی هەمویان بدەنەوە بەڵام لەڕووی ئەخلاقیەوە پێویستە لایکی هەموویان بکەن و ناو بەناویش بەوەڵامێک دەستخۆشیەک لەهەموو خاوەن کۆمێنتەکان بکەن، ئەمەش هەستی مەسئولیەتە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی خۆیان بەسیاسی و نوخبەی پشتیوانی مافەکانی خەڵک دادەنێن.

ئەم سەرنجەم تەعمیم نییە، بەڵام تەنها چەند دانەیەکی کەم ئەم ڕەفتارەیان نییەو هەیە زۆریش مەشغوڵ و کارایەو وەڵامی کۆمێنت و سەرنجی خەڵکیش دەداتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو،ئەم لاموبالاتی و بێبایەخدانانەی کۆمێنتی پڕ لە ستایشی خەڵک تەنها غرورو کیبری ئەوانەی لێ دەخوێنرێتەوە، دەرەنجام هەر ئەمانە ئەگەر دەسەڵاتی حەقیقییان بکەوێتە دەست ئۆقیانوسێک دەخەنە نێوان خۆیان و خەڵکەوە و کەس بەتایتانیکیش پێیان نەگات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم