زیاتر لە 633 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی شاریا خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شاریا کوردستان شەقام ئاوەدانی پڕۆژە دینار ئابووری


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شاریا لە پارێزگای دهۆك بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (633،733،000)دینار بۆ شارەوانییەكە.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی شاریا لە سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی و ئاوەڕۆ لە شاریا خەرج دەكرێت كە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەبێت و هاوكات سیمایەكی جوانیش شارۆچكەكە دەبەخشێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم