کامبەکی دوایین چرکەساتی یاری هەندباڵی ئێران و شیلی
(0) /
زایەڵە ــــ تیپی نەتەوەیی هەندباڵی ئێران لەیەکەمین دیداری پێشبڕکێ قارەمانی جیهان لە ئاکامێکی زۆر نزیکی یارییەکەدا و بە پێی کامبەکێکی جوان بە تۆمارکردنی 25 خاڵ هەمبەر بە 24 خاڵ یارییەکەی لە شیلی بردەوە و شکستی پێ هێنا.
نیوەی سەرەتای یارییەکە 11_13 و بەسوودی ئێران کۆتایی پێهات بەڵام لە نیوەی دووهەمدا شاگردەکانی ڤێسلین ڤییوویچ دەرفەتی زۆریان لەدەستدا، پاشان تیپی شیلی هەوڵیدا و پێشکەوت، تیپی ئێران لە دوایین چرکەساتەکاندا و لەحاڵێکدا کە 2 خاڵ دواکەوتبوو بە پێی درەوشانەوەی گوڵێرەکەی و بە شێوازێکی باوڕپێنەکراو یارییەکەی بردەوە.
تیپی نەتەوەیی ئێران لە کۆڕی یەکەمی پێشبڕکێ قارەمانی جیهان لەگەڵ تیپی ئێسپانییا و مونتێ نگرۆ و شیلی هاوکۆڕن.
تێبينيێك بنێرە: