بەهێزترین تیپی هەندباڵی جیهان، شکستی بە تیپی ئێران هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش


Jan 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی هەندباڵی پیاوانی ئێران لە دووهەمین دیداری خۆیدا و لە قۆناخی دوایینی پێشبڕکێ قارەمانی جیهانی 2023، لەگەڵ  فەڕنسەی خاوەن شانازی جیهان بە ئاکامی 41 ــ 29 یارییەکەی دانا و فەڕەنسە وەکوو سەرکەوتووی یارییەکە دەرچوو.

تیپی نەتەوەیی پیاوانی ئێران لە دووهەمین دیداری خۆیاندا و لە دوایین قۆناخی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی 2023ی لەهێستان دوێنێ هەینی کاتژمێر 20:30 بە کاتی تاران یارییەکی دژواریان هەمبەر بە تیپی فەڕنسەی بەهێز ئەنجامدا و ئەوەی ڕاستی بێ یارییەکی جوان و پڕسەیریان پێشکەشی هاندەران و بینەران کرد، بەڵام بە ئاکامی 41 ــ 29 یارییەکەیان دانا.

یاریزانانی ئێرانی لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا زۆر جوان و سەرنجڕاکێش یارییان دەکرد و چەندین جاری پەیتا پەیتا دەروازی ڕەقیبیان کردەوە و خاڵیان تۆمار کرد، بەڵام بە سوودی فەڕنسە و بە ئاکامێکی نزیک لەیەک واتا 18 ــ 14 بەشی یەکەم کۆتایی پێهات.

لە بەشی دووهەمی یارییەکەشدا هەسارەکانی فەڕنسە بە تۆمارکردنی 41 خاڵ یارییەکەیان بردەوە و سەرکەفتن.