ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە دۆلار دینار هەرێم


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانەوە ناوی ئەو وەزارەتانەی بڵاوكردەوەو بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت .

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2023/1/23 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 2023/1/24 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکایەتی پەڕلەمان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

جێگەی باسە، پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بە مووچەخۆراندا كە هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و ئێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشدەكرێت، ماوەی دابەشكردنەكەش نزیكی سێ هەفتەی پێدەچێت.

کامەران کەریم