پێشوازی میدیاکانی سەرانسەری جیهان لە یەکەمین یاری فەرمی ڕۆناڵدۆ لە عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە جیهان عەرەبستان


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەژمارێکی زۆر لە  هەواڵنێرە ئەوروپاییەکان ڕۆشتن بۆ ڕووماڵی یەکەمین دیداری فەرمی ڕۆناڵدۆ بە کراسی نەسرەوە لە یاریگای پارکی ڕیاز.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شەوی یەکشەمەی ڕابردوو بۆ یەکەم جار و یەکەم دیداری فەرمی، کراسی یانەی نەسری لەبەر کرد و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەو تیپە لە لیگی پیشەیی عەرەبستان بە ئاکامی 0 ــ 1 یارییەکەی لە تیپی ئەلتفاق بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (ئێقتسادییە)ی عەرەبستان هەواڵنێرێکی زۆر لە وڵاتە ئەورووپیەکان وەکوو پورتێگال، بەریتانیا، فەڕەنسە، تورکیە و ئیرلەند لە یاریگای پارکی ڕیازدا بوونیان هەبوو بە جورێک کە نیوەی لە کورسیەکانی یاریگا هەواڵنێری لەسەر دانیشتبوو.
هەروەها 9 میدیا لە وڵاتەکانی فەڕنسە، ئیتالیا، پورتێگال، ئاڵمانیا، ئسلۆنی، تەبەرێستان، یوونان، کرۆاسی، ئسلۆواکی مافی بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆی تەلەفەزیوونی لیگی عەرەبستانیان کڕیبوو.
هەروەها ماڵپەڕی ئێقتسادییە وێنەی یەکێک لە هەوادارەکانی بڵاو کردۆتەو کەوا لافیتەیەکی بەدەستەو گرتبوو کە لەسەری نووسرابوو ( ئەمن تەنیا بۆ بینینی چاوەکانی ڕۆناڵدۆ لە میسرەوە هاتووم)