بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێ لە کارتی سپی کەڵک وەرگیرا

(0) / / ورزش / زایەڵە کارتی سپی وەرزش تۆپی پێ


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە یەکێک لە یارییەکانی لیگی ژنانی پورتۆگال ڕووداوێکی مێژوویی ڕوویدا.

لە ئەنجامی یاری دوو تیپی (بێنفیکا و ئسپورتینگ) لە لیگی تۆپی پێ ژنانی پورتۆگال ڕووداوێکی مێژوویی تۆمارکرا، ناوبژیوانی یاریەکە لە خولەکی 45ی یاریەکەدا و لە حاڵێکدا تیپی بێنفێکا بە تۆمار کردنی 3 خاڵ لە پێش میواندارەکەیەوە بوو، کارتی سپی پیشان کۆڕی پزیشکانی هەردوو تیپەکەی دا لەبەرئەوەی پزیشکی هەر دوولا بەپەلە ڕوێشتن بۆ یارمەتیدانی هەوادارێک کە لەسەر کورسی هاندەران حاڵی تێکچووبوو و ئەمە یەکەمجارە کەوا لە مێژووی تۆپی پێدا ناوبژیوانێک لە کارتی سپی کەڵک وەر دەگرێت.

هەوادارەکانی تۆپی پێ لە ساڵەکانی 1970 بەملاوە لەگەڵ کارتی زەرد و سوور ئاشنائیان هەیە، کارتگەلێک کە ناوبژیوان دەیەوێت بە پێی پیشاندانی ئەوە تاوانی یاریزانێکی لاڕێکار دابین بکات.

بەڵام ئێستا کارتێکی دیکەش وەکوو کارتی سپی لە دەستی ناوبژیواندا بوونی هەیە بۆ پیشاندانی بە فەرمیی ناسینی هەڵسووکەوتی جوامێرانە لە درێژەی یارییەکدا.