بێبەختترین ڕاهێنەری جیهان لەسەر کورسی تیپی نەتەوەیی ئێران

(0) / / ورزش / وەرزش ئێران زایەڵە تۆپی پێ


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیاکان هەواڵی ئەگەری هەبوونی (هێکتۆر کۆپێر)یان لەسەر کورسی تیپی نەتەوەیی ئێران ڕاگەیاندووە. هەواڵێک کە بە بیستنی هەم خۆشحاڵی کردنی دەوێ هەمیش ترسین.
ئەم هەڵبژاردنە و هەبوونی ناوبراو لەسەر کورسی تیپی نەتەوەیی ئێران تا ڕادەیەک دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی ئەو تیپە بۆ گەیشتن بە پلەی قارەمانی ئاسیا لەبەر ئەوەی کۆبێر وەکوو بێبەختترین ڕاهێنەری جیهان دێتە ئەژمار.
یەکەمین جار کاتێ کۆپێر لە ئاستی جیهانیدا نێوی دەرکرد و ناسرا ساڵەکانی 2000 بوو کە تیپی ڤالێنسییای بێناو و نیشانی گۆڕاوە بە بەهێزترین تیپی ئەورووپا و ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ڕێک لە هەمان کاتدا بە نێوی کاکەشان نێویان لە ڕێئاڵ دەبرد.
ناوبراو بە ماوەی دووساڵی بەردەوام لەگەڵ ئەو تیپەدا گەیشتە فیناڵی لیگی قارەمانی ئەورووپا لە ساڵەکانی 2000 و 2001دا، بەڵام هەردوو فیناڵەکەی دۆڕا و بوو بە جێنشینی قارەمانی ئەو ساڵانە.
ئەگەرچی کوپێر چەندین قارەمانیشی بەدەست هێنا بەڵام زۆرتر بە جێنشینی قارەمانی دەناسرێت ئەویش لەگەڵ تیپگەلێک جوان و پڕهەیەجان کە هەمیشە لە دوایین هەنگاودا پاشەگەز دەکەن، ڕەنگە لەبەر ئەوە پێ بڵێن بێبەختترین ڕاهێنەر.