دەستکەوتنی 18 مەداڵی ڕەنگاوڕەنگی نوێنەرانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئازادی تورکیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران تێکواندۆ تورکیا


Feb 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوێنەرانی تیکواندۆی ئازادی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئازادی تورکیا 18 مەداڵی زێو و زێڕ و بوڕۆنزیان دەستکەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تیکواندۆی ئێران، پێشبڕکێیەکانی پۆمسەی ئازاد و پێرزیدێنت کاپی تورکیا(G2) بە میوانداری شاری ئەستەمبوڵ و بەشداری تیپی(shiraz lions)ی ئێران بەڕێوەچوو کەوا نوێنەرانی ئێرانی 18 مەداڵی زێڕ و زێو و بورۆنزیان هەم لەبەشی تاک و هەمیش لەبەشی تیپیدا بەدەست هێنا.

لە کۆتایی پێرزیدێنت کاپی تورکیای 2023 تیپی (shiraz lions) ی ئێران بە ڕاهێنەری مەیسەمی حەبیبی میهر توانی چ لەبەشی تاک و چ لەبەشی تیپیدا مەداڵی جۆراوجۆر بەدەست بهێنێت و بەم شێوازە نوێنەرانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئۆپێنی تورکیا سەرجەم 18 مەداڵی بەنرخیان بەدەست هێنا و لەئاکامدا نیشتنە سەر پلەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانە.