ئێستانگێ : کێشەی سیاسی لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا بوونی نییە و بەجۆرێک ناوچەیەکی بێلایەنە

(0) / / ورزش / زایەڵە کێشەی سیاسی وەرزش ئۆڵۆمپیک


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس سەبارەت بە هەواڵە بەربڵاوەکانی بایکۆتی پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس لەلایەن وڵاتە ئەورووپاییەکانەوە بەومەرجەی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بەشداری کەن، کاردانەوەی پیشان داوە.
تۆنی ئێستانگێ بە میدیایەکی تەلەڤیزیونی MATCH TV ڕووسی ڕایگەیاندووە و دەڵێت: ئێمە دەبێ دەستڕەسی هەموو وڵات و قوڕنەکان بۆ وەرزش ئاسان و دەستەبەر بکەین. من خۆم پێشتر وەرزشوانێک بووم و بە هەموو دونیادا سەفەرم کردووە و گەڕاوم  و بینیومە کە وەرزش پەیوەندی پتەو دەنێو خەڵکی پێکدێنێت. سەرەڕای ئەوەی  شادیبەخشە بۆ منداڵان، بۆ گەورەساڵانیش پڕ سوود و چێژە.
ئێمە دەبێ پارێزەری هێمای یارییەکان و نرخی وەرزش بین. سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس لەبارەی بایکۆتی پێشبڕکێیەکان کە پێشتر لە لایەن وڵاتە ئەورووپاییەکان و بەدوای ڕاگەیاندنی وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان لە لایەن لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیکی (IOC) ڕاگەیندرابوو، بیروڕای خۆی دەربڕی و گوتی: بۆ من یەکەمایەتی ئەوانەیە کەوا ئاماژەم پێکرد ئۆڵۆمپیکی پاریس وەکوو ناوچەیەکی بێلایەن وایە و قەت دەرگیری کێشەگەلی سیاسی نەبووە و نییە و من دەمەوێت وەرزشوانانی سەرانسەری جیهان بێ هیچ مەرجێک بەشداری پێشبڕکێیەکان بن. کەوابوو دەبێ ICO بڕیاری خۆی بدات.
ئەرکی من ئەوەیە لەوە دڵنیابم چی بارودۆخی پێویست و لەبارە، ئامادەیە بۆ هەموو ئەو وەرزشوانانەی کە دەیانهەوێت بەشداری کێبەرکێیەکان بکەن.
دڵنیا بن لە پاراستنیان و ڕێگەبدەن خولیاکانیان بەراوەردە بێ