بەڕێوەچوونی جامی جیهانی شمشێربازی و ئامادەبوونی 4 نوێنەری ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شمشێر


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ جامی جیهانی شمشێربازی ڕۆژی هەینی 21ی مانگی رێبەندان دەستپێدەکات و تا ڕۆژی یەکشەممە واتا 23ی مانگی ڕێبەندان لە بەشی تاک و تیپیدا لە شاری ڤۆرشوی لەهێستان بەڕێوەدەچێت.
لەم پێشبڕکێیانەدا و لەبەشی تاکدا 209 سابێریست لە 39 وڵاتی جیهان بەشداری دەکەن، لە ئەمریکا و ئیتالیا و فەڕنسە هەر کامە و 12 شیرباز، ژاپۆن و چین هەرکامە و 6 کەس و میسر 5 کەس و ئێرانیش 4 سابێریست (عەلی پاکدامەن، موحەمەدی فتووحی، موحەمەدی ڕەهبەری، فەرزادی باهێرئەرسباران) لە شاری ڤەرشۆدا ئامادە دەبن.
لە بەشی تیپیشدا 26 وڵاتی جیهان بەشدارن. دوایین جارێ کەوا ئێران بەشداری پێشبڕکێ شێربازی جیهانی کردووە لە بەشی تیپیدا دەگەڕێتەوە بۆ پێشبڕکێیەکانی ئەلجەزایر کە تێیدا تیپی ئێران بە وەدەستهێنانی مەداڵی زێو گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی.