قائیمقامی سلێمانی دەستپێکردنی کەمپینەکەی راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تورکیا بوومەلەرزە


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە لە ئێران و تورکیاو سوریا راگەیەندرا.
بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی بەهۆی بومەلەرزەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی سوریاو تورکیا و ئێران زیانیان بەرکەوتووەو پێویستیان بە هاوکارییە، لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستی پێکرد.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەسەرەتای دەستپێکی کەمپینەکەدا کە لە بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەو زیانە گیانی و ماڵییانە کرد کە بەهۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەوە لە هەندێک ناوچەی ئێران و سوریاو تورکیا کەوتونەتەوە، رایگەیاند سلێمانی دەستپێشخەری کردووەو هاوخەمی لێقەوماوانەو خۆمان بە کەسوکاریان دەزانین.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتیان و خەمخۆران و سەرماداران دەکەین بەشداربن لەم کەمپینە بۆئەوەی بتوانین کەمێک لەخەمی ئەو کەسوکارانەمان کەم بکەینەوەو تا ئێستاش بەشێکی زۆری سەرمایەداران و هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ ئەم کەمپینە دەربڕیوە.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی دەزگای میدیایی کوردسات و هەموو ئەو رێکخراوانەی کرد کە سەرپەرشتی کەمپینەکە دەکەن و پشتگیری خۆی بۆ دوپاتکردنەوە.
کامەران کەریم