بوومەلەرزەی بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا/ تیپێکی تۆپی پێ ژێر ئاوار کەوتوون

(0) / / ورزش / زایەڵە تورکیا وەرزش


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بە هۆی بوومەلەرزەی پڕمەترسی بەیانی ڕۆژی دووشەمە 17ی ڕێبەندان لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و هاوسنوور لەگەڵ سووریا، هوتیلێک کە ئەندامانی یانەی(لهرمان ماراش اسپور) تێیدا نیشتەجێ بوون بە تەواوی داڕووخاوە و هەموو ئەندامانی ئەو یانەی دەستە سێهەمییە ژێر ئاوار کەوتوون. لە لایەکی تریشەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێ سووریە هەواڵی لەناوچوونی(نادر جووخەدار) یاریزانی پێشووی نەتەوەیی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە.
بوومەلەرزەی پڕمەترسی و مەرگهێنەری ڕۆژی دووشەمەی تورکیا تا کوو ئێستا 1200 کوژراوی لێ بووتەوە یەکێک لەوانە یاریزانی تیپی نەتەوەیی سووریە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سووریە سەرەڕای گیان لەدەست دانی ئەو یاریزانە بەداخەوە منداڵەکەشی لەو کارەساتە دڵتەزێنە گیانی دەرنەکردووە. 
یانەی (الفیسەل)ی ئوردۆنیش بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک پرسە و سەرخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی یاریزانە پێشووەکەی خۆی ڕاگەیاندووە.