بوومەلەرزەی تورکیا/ تەرمی گوڵپارێزی تیپی مالاتیا ئسپۆر دۆزرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ بوومەلەرزە تورکیا


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە 17ی ڕێبەندان بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.8 ڕیشتەر وڵاتی تورکیای لەرزاندەوە. 

زۆربەی زۆری خەڵک تووشی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بوون و کار و ڕەوتی فریاکەوتن بەردەوام درێژەی هەیە.

بەڵام بەداخەوە تەرمی(ئەیووب تورکاسلان) گوڵپارێزی 28 ساڵانی تیپی مالاتیا ئسپۆر لە ژێر ئاوارەکان دۆزرایەوە و نێوی چووە ڕیزی نێوی ئەوانەی کەوا بە هۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەوە گیانیان لەدەست داوە.