کەسانی خوار (18) ساڵی تێدابوه‌؛ هۆڵی بلیاردی لاوانی سپۆرت داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمەڵایەتی سلێمانی


Feb 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبون بە مه‌رج و رێتماییه‌كانی کارکردن و رێگەدان بە سەردانکردنی کەسانی خوار (18)  ساڵ بۆ شوێنه‌كه‌ی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هۆڵی بلیاردی سپۆرت لە گەڕەکی به‌رخانه‌قای شاری سلێمانی داخست و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.

یاسا رێگری له‌ هاتوچۆكردنی كه‌سانی خوار (18) ساڵی بۆ هۆڵی بلیارد، كافتریا، شوێنی كێشانی نێرگه‌له‌ و باڕ و شوێنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان گرتوه‌ و هه‌ر‌شوێنێكش رێگەبدات کەسانی تەمەن خوار (18) ساڵ  سەردانیان بکەن له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داده‌خرێت.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان ده‌توانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم