فەرزانە فەسێحی قارەمانی ڕاکردنی خێرای ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا ڕاکردن وەرزش


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ فەرزانە فەسێحی پاش گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی پێشبڕکێیەکانی ڕاگرتنی خێرایی ئاسیا ئەو قارەمانییەی پێشکەش بە خەڵکی ئێران کردووە.
لە ڕۆژی یەکەمی دەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی ڕاکردنی خێرایی ناو هۆڵی قارەمانی ئاسیا و فیناڵی ڕاکردنی 60 مەتری ژنان بە ئامادەبوونی خاتوو فەرزانە فەسێحی لە ئێرانەوە و هەروەها وەرزشوانانی خەڵکی وڵاتی قەزاقێستان، ئەندۆنزیا، ژاپۆن، هێند، کوەیت و تورکەمەنێستان  بەڕێوەچوو.
خاتوو فەرزانە لە کاتی حەوت خولەک و بیست و هەشت چرکەسات(7:28) خێراتر لە هەموو بەشداربووان گەیشتە هێڵی دوایین و سەرەڕای بەدەست هێنانی پلەی یەکم بوو بە خاوەن مەداڵی زێڕی ئەو پێشبڕکێیانە.