ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دەربەندیخان

(0) / زایەڵە دەربەندیخان


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند،  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتدا، کۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو . کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و کێشە و کەمی خزمەتگوزاریەکان لە ناو قەزای دەربەندیخان. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز قائیمقام سوپاسی سەرجەم لایەنەکانی کرد بۆ ئامادەبوونیان وە داوای کرد هەرلایەنێک لە ڕێگەی خۆیانەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان هەموان کاری لە پێشینەمان خزمەتکردنی قەزای دەربەندیخان بێت. دواتر نوێنەری لایەنە سیاسیەکان پێشنیار و داواکاری خۆیان خستەڕوو وە هەمووان کۆکبوون لەسەر ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش کە ئەمەدەقەکەیەتی:

١- پشتگیری تەواوی لایەنە سیاسیەکانی دەربەندیخان و ئیدارەی قەزای دەربەندیخان بۆ داواکاری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان.

٢- دروستکردنی ئەنجومەنێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ئاینی و ئیدارە و چالاکوانان و کەسایەتی و نوێنەری لایەنەسیاسیەکان بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان.

٣- ڕەتکردنەوەی هەر تۆمەت و تەشهیرێک کە دەکرێت بە هەر کەسایەتی و لایەنێک وە دوورکەوتنەوە لە بەلاڕێدابردنی ئامانجەکانی خۆپیشاندەران.

لەکۆتایدا هیواخوازین بتوانین هەمووان بەیەکەوە بگەین بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بۆ چارەسەری کێشەکانی قەزای دەربەندیخان.

کامەران کەریم