جامی جیهانی هۆکی سەرسەهۆڵ؛ سەرکەوتنی ئێران بەرانبەر ئەمریکا

(0) / / ورزش / زایەڵە سەهۆڵ ئێران ئەمریکا


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی هۆکی سەرسەهۆڵی ئێران بەرتر لە ئەمریکا و بۆ دووهەمین جار گەیشتە پلەی سێهەمی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی هۆکی.
دیداری ریزبەندی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی هۆکی 2023 ئەمڕۆ بە میوانداری شاری پێرتوریا و لە وڵاتی ئەفریقای باشوور بەڕێوەچوو و تیپەکانی ئێران و ئەمریکا پێکەوە پێشبڕکێیان دا و تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران بوو بە سەرکەوتووی ئەو پێشبڕکێیانە و پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
ئەم ئاکامە لە حاڵێکدا ڕوویدا کە تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لە قۆناخی دەستەییشدا توانی بە تۆمار کردنی 8 خاڵ هەمبەر بە 3 خاڵی تیپی ئەمریکا دیسان یارییەکە بباتەوە.
لە خولی پێشووی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی کەوا لە ساڵەکانی 2018ی زایینیدا بەڕێوەچوو بوو تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران پلەی سێهەمی بەدەستهێنابوو و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە ئەو ڕووداوە بۆ تیپی ئێران دووپات بوویەوە.