لە بارەی ئەگەری روودانی بومەلەرزەوە لە عێراق کەشناسی روونکردنەوەیدا

(0) / / عراق / زایەڵە کەشناسی بوومەلەرزە عێراق


Feb 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، عێراق دورە لەکارەساتی هاوشێوەی تورکیا و سوریا و ئێران.

دەشڵێت، سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لەرابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتونەتە زیاتر لە ٤ پلە بە پێوەری رێختەر.

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند،عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت.

دەشڵێت، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی ٣.٤ یان ٣.٥پلە بە پێوەری رێختەر و بۆیە نابنە هۆی زیانگەیاندن بەهاوڵاتییان.

کامەران کەریم