مۆسکۆ: بایدن بیسەلمێنت جددییە لە گەڕانەوە بۆ بەرجام

(0) / / جهان / زایەڵە مۆسکۆ بەرجام بایدن


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ناوەکی و ئەگەری زیندووکردنەوەی، بەوردی باسی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە هەواڵنێری تاس، سێرگێی لاڤۆرۆف وتی: ئێمە هیوادارین کە بتوانین ئەو پرۆسەیە بگەڕێنینەوە بۆ شێوەی پێشووی خۆی و گەڕاندنەوەی پرۆسەی پیادەکردنی بەرجام (ڕێککەوتنی ناوەکی) وەکوو ئەو چوارچێوەوەی کە سەرەتا ڕێککەوتنی لەسەر کرا، لە داهاتوویەکی نزیکدا لەبەر ئەوەی ئێران چەندین جار سەبارەت بە ئامادە بوونی بۆ گەڕانەوە بۆ بەڵێنەکانی بەرجام هاوکات بە بەرقەرار کردنەوەنی  باڵانسی لەدەستچووی بەرژەوەندییەکان ( لە ڕێککەوتنەکە) قسەی کردوەە. ئێمە بەش بەحاڵی خۆمان لەم بوارەدا ئامادەی هەرجۆرە هاوکارییەکین.
بەپێی وتەکانی ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ڕووسیا، هێشتا ڕۆچنەی دەربازکردن بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی دانەخراوە و مەرجی پێویست، بەتەواوێتی و بە بەردەوامی پابەند بوونی ئەندامان بە ڕێککەوتنی ناوەکییە.
لاڤۆرۆف وتیشی کە مۆسکۆ سەرقاڵی بەچڕی هاوکاری کردنی هەموو لایەنەکانی بەرجامە تاکوو بگاتە ئەم ئامانجە بەتایبەت لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانی لەبواری ئەو ڕێگەچارە ئیحتمالیانە لە پەیوەندیدا بووە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: هەموو شتێکی بەرجام تەنیا پەیوەست بە ئێمە یان هاوبەشە ئەورووپییەکانمانەوە نیە، بەڵکوو بڕیاری حکومەتەکەی بایدن گرنگییەکی تایبەتی هەیە. بە بڕوای ئێمە، گرتنەبەری چەندین ڕێوشوێن لەلایەن واشنتۆنەوە کە تاران دڵنیا بکاتەوە لەوەی کە واشنتۆن جددییە لە گەڕانەوە بۆ بەرجام، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ تێپەڕبوونی بنبەستی ئێران و بەرنامە ناوەکییەکەی.