پەرلەمانتارێکی پێشوو بۆ زایەڵە: حکومەت خەمساردە لە کەیسی مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە منداڵی ونبوو


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ڕایگەیاند؛ "هیچ یاسایەکی تێروتەسەلمان نییە لەهەرێم باس لەچۆنیەتی دۆزینەوەو مافی مناڵە دۆزراوەکان و وونبوەکان  و ئەرکی حکومەت بکات لەبارەیانەوە."
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  هەرلەسەرەتای کاری فراکسیۆنی یەکگرتووەوە لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ،دەستمانکردبەکۆکردنەوەی واژۆی پێویست بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازەیاسیەکی تایبەت بە کەیسی مناڵەوونبووەکان بەناوی(پێشنیازە یاسای مناڵە وونبوەکان لەکۆچەبەکۆمەڵەکان) ،وەپاش کۆکردنەوەی واژۆی پێویست ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمانکرد بۆ ئەوەی بیخاتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکان تا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆبکرێت و پاش دەنگدان لەسەری ببێتە یاسا و چارەسەری گرفتی مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجەو کۆڕەوەکەی 1991و کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ساڵی 2014 و هەر ڕووداوێکی هاوشێوەی تربکات کەلەهەرێمی کوردستان ڕوویانداوە،وە ئێمە لەساڵی 2019 وە چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمان بووین هەرنەبوو،دواتر ئاگادارکراینەوە کە پێشنیازە یاساکە بەهۆی ڕەهەندی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی ،بەڵام بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیران لەڕێی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان سەرۆکایەتی پەرلەمانیان ئاگادارکردەوە بەڕەدکردنەوەی پێشنیازەیاساکە!! بە هۆکاری نەبوونی بۆشایی یاسایی و بارگرانی دارایی.
وتیشی، کەبەڕای ئێمە  بۆشایی یاسایمان هەبوو بۆیە ئەو پێشنیازەمان پێشکەشکرد،وە هیچ یاسایەکی تێروتەسەلمان نییە لەهەرێم باس لەچۆنیەتی دۆزینەوەو مافی مناڵە دۆزراوەکان و وونبوەکان  و ئەرکی حکومەت بکات لەبارەیانەوە،ڕەدکردنەوەکە بەبڕوای ئێمە خۆلادان بوو لەبەرپرسیارێتی حکومەت بەرامبەر بەو کەیسەو بارگرانی دارایی لەسەری،کە نەدەبوو حکومەت کارڕایی دۆزینەوەی مناڵە وونبوەکان بە بارگرانی دارایی لەقەڵەم بدات ،دەبوو حکومەت لەبری ڕێکخراوەکان  کاری دۆزینەوەی مناڵە وونبوەکان لەئەستۆبگرێت تا ڕوداوی نەخوازراوی ڕۆژانی پێشوو دووبارەنەبێتەوە کەکوڕوباوکێک نەتوانن بڕیار لەچارەنوسو نەسەبی خۆیان بدەن دوای 35 ساڵ لەکارەساتی هەڵەبجە،دیسان دەیڵێمەوە حکومەتی هەرێم لەکەیسی مناڵە وونبووەکانی هەڵەبجە خەمساردو کەمتەرخەمە.
کامەران کەریم