لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی خراپ له‌ناوده‌به‌ن
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،ئه‌مڕۆ راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، له چه‌ند رۆژی رابردوا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه و كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆردا گرتوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، به‌شێكی دیكه له‌و كاڵاوشمه‌كانه، به‌گومانی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، نمونه‌یان ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی كراون بۆ پشكنین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه شیاو نییه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: