لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر لالەنگی و گێزەردا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە لالەنگی گێزەر سلێمانی عەلوە


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  لە دوو دووکانی فرۆشتنی میوە لە ناو يەلوەی سلێمانی بڕی (٢)تۆن لالەنگی و تۆنێک و (٢٠٠)کیلۆ گێزەردا گیرا کە بۆ خواردن شیاو نەبوون و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبران.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان بەشی زۆری ئەو میوانە کەڕوو لێی دابون و بەهیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبوون.

لالەنگییە خراپبووەکە لەناو دووکانی ژمارە (١٣١) و گێزەرەکەش لە دووکانی ژمارە (١٠٢) دەستیان بەسەردا گیراوەو سەرەڕای لەناوبردنیان، خاوەنەکەنیا سزای دەرایی دران.

لیژنەی عەلوە یەکێکە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام چاودێری ئەو سەوزەو میوانە دەکات کە دەهێنرێنە ناو عەلوەی سلێمانی و لەوێوە دابەشدەکرێن بەسەر بازاڕەکاندا.

کامەران کەریم