نرخی بەنزین و نەوت و غاز دادەبەزێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین نەوت گاز


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ  بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە  لە سەرجەم وێستگەكانی سووتەمەنی لە شاری سلێمانی نرخی نەوتی سپی 50 دینار دادەبەزێت و نرخی بەنزین و غازی شلیش 25 دینار كەم دەبێتەوە.
جێگەی باسە، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەنی نەوت و سەرمایەیەكی زۆری ژێر زەوییەو  سوتەمەنیەكەی هەناردەی وڵاتیان  دەكات، بەڵام هاوڵاتیانی بەدەست بەرزی نرخەكانەوە دەناڵێنن و نرخی سوتەمەنیش لە پارێزكانی هەرێم لەچاو پارێزگاكانی عێراق زۆر بەرزترە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر نرخی بەنزین و نەوتی سپی و غازی شل لە هەرێم لەخوار 500 دینارەوە بوو، دواتر بۆ سەروی 100 دینار بەرزكرایەوەو ناوە ناوەش نرخەكەی بەرزو نزم دەكات و لەكاتی نزم بونەوەی تەنها 25 دینار بۆ هەر لیترێك وەك مژدە بە هاوڵاتیان دەدرێت.
کامەران کەریم