ڕاهێنەری هاوبەشی قوتابیانی کاوە لەگەڵ ڕووسەکان، دەسپێکی پێشبڕکێیەکان ڕۆژی هەینی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ تیپی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێرانی گەیشتنە وڵاتی ڕووسیە و ڕۆژی هەینی پێشبڕکێیەکان دەستپێدەکەن و پێش لەوەش ڕاهێنانێکی هاوبەشیان لەگەڵ وەرزشوانە ڕووسەکاندا دەبێ.

تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێرانی پاش بەشداری تورنۆمێنتی نێونەتەوەیی ئەرمەنێستان، شەوی یەکشەمە سەرجەم بە 10 زۆرانبازەوە بەڕێکەوتن بۆ وڵاتی رووسیا تا بەشداری پێشبڕکێیەکانی ئازادی زۆرانی ڕووسیا بکەن بە میوانداری هەمان وڵات و لەشاری یاکوتیا.

ئەو تیپە پاش سەفەرێکی فڕۆکەیی کە نزیکەی 7 کاتژمێری خایاندووە تا گەیشتن بە شاری یاکوتیا، بڕیار وایە ڕاهێنانەکانیان لە گەرمای 20 دەرەجە ژێر  سفردا بەڕێوە ببەن.

ئەو پێشبڕکێیانە لە سێ ڕۆژی هەینی، شەممە و یەکشەممە بەڕێوەدەچێت و تیپی ئێران بە سەرپەرشتی موحسێنی کاوە ئەوڕۆ ڕاهێنانێکی هاوبەشیان دەستپێکردووە لەگەڵ وەرزشوانانی ڕووسیدا.

جگە لە تیپەکانی ئێران و ڕووس بڕیار وایە زۆرانبازانی هێند و گورجێستانیش بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بکەن.