سۆپەرلیگی باسکەی خانمان/ تیپی کوردستان یەکەمین یاری بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە کوردستان وەرزش


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باسکەی خانمانی تیرۆژ حەیاتی کوردستان لە یەکەمین یاری فیناڵی لیگی بەرتر، شکستی بە تیپی شارەوانی شاری گورگان هێناوە.

یەکەمین یاری فیناڵی لیگی بەرتری باسکەی خانمانی ئێرانی لە نێوان تیپەکانی تیرۆژ حەیاتی کوردستان و شارەوانی گورگاندا بەڕێوەچوو. کە بە ئاکامی 60 بەر 44 و بە سوودی تیپی کوردستان یارییەکە کۆتایی پێهات و تیپی شارەوانی گورگان یارییەکەی دۆڕا.

دووهەمین یاری فیناڵ ڕۆژی هەینی 19ی مانگی ڕەشەمە بەڕێوەدەچێت و سێهەمین یاری ئەم خولەش ڕۆژی سیشەممەی حەوتەی داهاتوو لەشاری تاراندا بەڕێوەدەچێت.

یاری فیناڵ بەشێوازی 3 سەرکەفتن لە 5 پێشبڕکێ بەڕێوەدچێت و پێشبڕکێ ڕەدەبەندیش هەمان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.