لیگی NBA/ کراسی ژمارە 16ی لیکێرز بۆ هەمیشە هەڵگیرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە ئەمریکا


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  کراسی ئەستێرەی پێشووی تیپی باسکەی لۆس ئانجلێس و خەڵکی ئسپانیا، هەڵگیرا و بۆ هەمیشە دەپارێزرێت.

کراسی ژمارە 16ی تیپی باسکەی لۆس ئانجلێس لیکێرز کە چەندین ساڵ "پائۆ گسوول" ئەستێرەی ئسپانیایی و یاریزانی هەمان تیپ لە لیگی NBAدا لەبەری کردبوو بوو، بۆ هەمیشە هەڵگیراوە و دەپارێزرێت.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە نێوان یاریکردنی دوو تیپی لیکێرز و مێمفیس بەڕێوەچوو، کراسی ژمارە 16ی پائو گسوول لە تەنیشت کراسی ژمارە 24ی کوبی برایانت، ئەستێرەی خوالێخۆشبووی تیپی لیکێرز لە هۆڵی کریپتۆدا هەڵواسرا.

گسوول لە ساڵی 2007دا لە تیپی مێمفیسەوە هات بۆ تیپی لیکێرز و لەگەڵ (برایانت)دا لە ساڵەکانی 2009 و 2010 قارەمانی لیگی NBA ــیان بەدەستهێنا.

ئەو ئەستێرەی ئسپانیاییە لە 16 وەرزی یاری بۆ NBA زیاتر لە 20 هەزار سەرپشک و نزیکەی 11 هەزار ریباندیشی بەنێوی خۆیەوە تۆمار کردووە.