وەرزشی خانمان / یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی و تایبەت بە نەورۆز بەڕێوەدەچێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی نەورۆز و تایبەت بە خانمان ئەمڕۆ ڕۆژی 20ی ڕەشەمە دەستپێدەکات. ئەمجارە یەکەمجارە کەوا لە لەقە جیاوازە وەرزشییەکاندا و بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ هەتاوی پێشبڕکێ نێونەتەوەیی خانمان بەڕێوەدەچێت.
 
بەرنامەی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکان بەم شێوازەیە
 
لەقی جودۆ: بە بەشداری تیپەکانی ئێران و بێلاڕووس و ئەفغانستان و پاکستان بەڕێوە دەچێت.
 
لەقی فووتساڵ: بە بەشداریکردنی تیپەکانی ئێران و ڕووسیە بەڕێوە دەچێت
 
لەقی کاراتێ: بە بەشداریکردنی تیپەکانی ئێران، عراق، ئەفغانستان، پاکستان، ڕووسیە، ئەرمنستان، قەزاقستان و گورجستان و لە دووبەشی کاتا و کومیتە بەڕێوەدەچێت.
 
لەقی ڕاکردن: بە بەشداریکردنی تیپەکانی عێراق، کوەیت، قێرقیزستان، ئەفغانستان، ئەرمنستان، بێلارووس و ئێران بەڕێوە دەچێت.
 
لەقی شمشێربازی: بە بەشداریکردنی تیپەکانی ئێران، عێراق، ڕووسیە، ئەرمنستان، ئوزبەکستان، قەزاقستان، ئێمارات و تونێس بەڕێوەدەچێت.
 
لەقی وەرزشی چۆگان: بە بەشداریکردنی تیپی هەڵبژاردەی ئەورووپا( ئنگلیز، نورڤیج، لەهێستان)و تیپی ئێران بەڕێوەدەچێت.
 
سوارکاری: بە بەشداریکردنی تیپەکانی سووریە، ئوزبەکستان، مالێزیا و ئیران بەڕێوەدەڕوات.
 
شایانی ئاماژەیە کە هەموو ئەو پێشبڕکێیانە لە هەموو لەقە وەرزشییە جوراوجۆرەکاندا لە وڵاتی ئێران و هوڵەکانی شاری تاران بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ 20ی ڕەشەمە پێشبڕکێیەکانی بەشی جودۆ و فووتساڵ دەستیپێکردووە.