مامۆستایه‌كی زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە  بۆ زایه‌ڵه‌ ده‌دوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سالـم حه‌سه‌ن عه‌زیز  مامۆستای زانكۆ  به‌زایه‌ڵه‌ی  ڕاگه‌یاند، سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق وەک مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە و کەسوکاری کیمیابارانی هەڵەبجە دەسخۆشی لە سەرۆک وەزیران و هەرکەس و لایەنێک کە دەوری هەبووە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم بڕیارە ، پیرۆزبای لە کەس و کاری شەهیدانی کیمیاباران و خەڵکی ستەم دیدەیی هەڵبشیماو دەڤەری هەورامان دەکەین .
وتیشی، هیوادارم ئەم بڕیارە ببێت بە خاڵی وەرچەرخان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دروستکردنی سیمایەکی شارسیانی بۆ ئەو خەڵکە ستەمدیدە ، کە بە هۆی ئەو شارە کوردیان بە هەموو دونیا ناساند و بە خوێنی ئەوان حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاودرا .
ڕونیشیكرده‌وه‌، وەک کەسوکاری کیمیاباران دەسخۆشی لە کۆمەڵەی کیمیاباران و زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە ماوەیەکە خەریکی دیکیۆمێنتکردنی جینۆسایدی هەڵەبجەن ، هیوادارم لەمەو لا حزبە کوردستانییەکان کێشە سیاسییەکانیان بەلاوە بنێن خەریکی پلانی تۆکمەبن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە ، بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو شارەش وەک شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ژیانێکی ئارام و ئاسودەیان هەبێت، هەرچەندە هەرچی بکرێت بۆ ئەو شارە کەمەو نابێت بە قەرەبوو بۆ ئەو کارەساتە گەورەیە کەبەسەر کەسوکاری شەهیدان و شارەکەدا هات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،دەبێت لەمەودوا حکومەتی هەرێم بە هاوکاری حکومەتی عێراق لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی پرۆفیشناڵەوە کەموکورتیەکانی هەڵەبجە دەستنیشان بکرێت و بوجەیەکی بۆ دیاری بکرێت و دەستبکرێت بە ئاوەدانکردنەوەی.
كامه‌ران كه‌ریم